دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتەوە ڕاگەیەندرا

لە کاتێکدا تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی مانگی ئەیلول، بەڵام هێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم دیارنییە. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ماڵپەڕی (کوردسات نیوز)ی ڕاگەیاندووە" حکومەتی عێراق ئامادەیە مانگانە ٥٩٨ ملیار دینار وەکو قەرز بۆ مووچە بنێرێت، بەڵام ھەرێم بەو بڕە پارەیە رازی نییە و داوای زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار دەکات".

وتیشی" تا بەشە بودجەی ھەرێم بە تەواوی نەیەت، ئامادەنین ئەو بڕە پارەیە وەکو قەرز وەربگرین، چونکە ٥٩٨ ملیار دینار بەشی مووچە ناکات". 

تا ئێستا حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) ھەرێم بەھۆی نەھاتنی پارە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەی مانگەکانی تەمووز و ئابی دابەشنەکردووە.


AM:11:30:29/08/2023