ریاڵ مەدرید هێزی هێرشبردنی خۆی نمایشكرد

بەتۆماركردنی 8 گۆڵ لەناو یاریگای دیپۆرتیڤۆ ریاڵ مەدرید هێزی خۆی نمایشكرد و كریستیانۆش هاتریكی كرد
لەیاریەكانی هەفتەی 4 ی خولی ئیسپانیدا ریاڵ مەدرید بە 8 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە ناویاریگای ریازۆر بردنەوەی بەرامبەر لاكەرۆنا بەدەستهێنا، دوای 2 دۆڕاندنی یەك لەدوای یەك لە خولی ئیسپانی ریاڵ مەدرید پێویستی بەم بردنەوەیە بوو تاكو جارێكیتر هێزی خۆی پیشانبدات بەتایبەتی لە هێرشبردندا.
لەگێمی یەكەمداو لە دەقیقەی 29 و 41 دا كریستیانۆ دوو گۆڵی كرد و جەمیس رۆدریگێزیش لە دەقیقەی 36 دا یەكەم گۆڵی لەلالیگادا كرد, لەگێمی دووەمدا گاریس بێڵ لە 66 و 74 دا دووگۆڵی تری تۆماركرد، دواتری كریستیانۆ گۆڵی سێیەم (هاتریكی) لە 78 دا تۆماركرد، پاشان چیچاریتۆ هاتە نێو یاریگاوەو دوو گۆڵی لە دەقیقەكانی 88 و 90 دا كرد. دوو گۆڵەكەی لاكەرۆنا لە دەقیقەكانی 51 و 84 دا میدۆنیانین و فریدۆ نیكۆلاس تۆماریانكرد.
جێی باسە كریستیانۆ توانی لەم یاریەدا ژمارەی هاتریكەكانی بگەیەنێتە 24 هاتری لەوكاتەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كردوە.

ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:07:12:20/09/2014