شاندەكەی هەرێم بەبێ ئەنجام لە بەغدا گەڕانەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم كە بەمەبەستی داواكردنی مووچە سەردانی بەغدایان كردبوو بەبێ ئەنجام گەڕانەوە هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەبێ ئەنجام گەڕانەوە بۆ هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەی شاندی هەرێم داواكردنی مووچەی دوو مانگیان لە حكومەتی عێراق كردبوو.

جێی ئاماژەیە نیوەڕۆی دوێنێ شاندێك حكومەتی هەرێم بەمەبەستی داواكردنی مووچە سەردانی بەغدایان كردبوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم تائێستا مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابی دابەش نەكردووە.



PM:07:18:31/08/2023