لە هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، بەڵام ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دەنگی تەقینەوەکە لەسەر شەقامی (٦٠) مەتری هەولێر، لەسەر یەکێک لە پردەکانی پەڕینەوەی هاوڵاتییان بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان دەربارەی دەنگەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای سەر پردەکەوە بووەتە هۆی تەقینەوە و دروستبوونی دەنگێکی گەورە. 


PM:07:41:01/09/2023