بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٩٨٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٩٨٦ ملیۆن و ٣١٥ هەزار و ١٨١ دۆلاری فرۆشتووە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنج شەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٠١ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٢٩٠ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین بڕی فرۆش لە ڕۆژی چوارشەممە بووە كە تیایدا ١٩٥ ملیۆن و ٣٧١ هەزار و ٦٣٦ دۆلاری فرۆشتووە.