بەپێی ئامارەكان، لە ماوەی كەمتر لە 20 رۆژی رابردوودا نزیكەی 13 حاڵەتی خۆكوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان لە رۆژھەڵاتی كوردستان تۆماركراون.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ، رێژەی خۆكوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان بەھۆی ھەژاری لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەرە، لە ماوەی كەمتر لە 20 رۆژی رابردوودا، 13 حاڵەتی خۆكوشتنی منداڵان و مێرمنداڵان لە رۆژھەڵاتی كوردستان تۆماركراون.