دارایی عێراق دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دەکات


وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی ٩ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کرد.

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ یەک شەممە، بڵاویان کردەوە" هەردوو یەكەی كارگێریی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە راسپێردراون کە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ٩ بکەن".

هەروەها باس لەوەش کراوە کە بە هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین رایانگەیاندوە، دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی دوو مانگ نەدراوەو دواکەوتووە، ئەمڕۆش بەغدا بڕیاری دا ٥٠٠ ملیار دینار وەک سولفە بنێرێت بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە.



PM:11:31:03/09/2023