پاریس سانجێرمان و ئینریکی وەڵامی میسی و نەیمار دەدەنەوە

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەسەر وەڵامی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ لێدوانەکەی نەیمار دەڵێت پاریس سانجێرمان رایگەیاندووە، هیچ لێدوانێک نادەین، ئێمە هەندێک جوانی دیاریکراومان هەیە، سەیرەکە ئەوەیە دوو یاریزانە ویستوویانە لە پاریس سانجێرمان بمێننەوە».

 لویس ئینریکیش لەسەر لێدوانەکەی شەوی رابردووی نەیمار وتی: ئەمانە ئەزموونی شەخسین کە نامەوێت بچمە ناویەوە، دەتوانم باسی ئەزموونی خۆمتان بۆ بکەم، زۆر دڵخۆشم، هەست دەکەم لە سەرکردایەتی تیپێکی تاڕادەیەک ناوازە و یانەیەکدام کە 100% متمانەیان پێم هەیە".

نەیمار وتبووی من و میسی لە پاریس سانجێرمان کاتێک یاریمان دەکرد لە دۆزەخدا ژیاوین".



PM:12:33:04/09/2023