گۆڕانكاری لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا دەكرێت


بڕیارە رۆژی چوارشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی لیستی موچەی مانگی تەموز كۆببێتەوە و گۆڕانكاری لە لیستەكە دەكات.

ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی حكومەت رایگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە و تەوەرێكیش تایبەت دەبێت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز، ئەمجارە سەرەتا لەو توێژانەوە دەست پێدەكرێت كە مووچەیان كەمە.

لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە و دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم یەكەم شوێن مووچەی وەزارەتی دابەش دەكرد ئەویش بەهۆی ئەوەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بوون.



PM:02:09:04/09/2023