وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی (ماوە بۆدرێژکراوەی) کوردستان ڕایدەگەیەنێت" له كۆبوونه‌وه‌ی سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار له‌باره‌ی ناردنی ٥٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداد دەدرێت".
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، سه‌باره‌ت به ناردنی پارەکەی بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە" ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ دراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنه سیاسی و یاسایی و ده‌ستووری و ئه‌خلاقییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراقه‌وه نییه و ناكاته نیوه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه زیاتر له ٩٠٠ ملیار دیناری مانگانه‌ی پێویسته".
وتیشی" سبەینێ چوارشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و لایه‌نە به‌شداربوو و پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕن".
پێشەوا هەورامانی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فەرمانبەران وتی" سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری دارایی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مووچه نزمه‌كان له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه دابه‌شبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سبەینێین، بۆ ئه‌وه‌ی دوا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدرێت".