لە شاری هەولێر نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر 100 دینار دابەزی.
جەنگی مەجید، بازرگانی سووتەمەنی و وتەبێژی ئەنجومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر رایگەیاندووە "بەراورد بە رۆژانی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزی و نرخی لە هەزار و 75 دینارەوە دابەزی بۆ 975 دینار".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ نرخی بەنزینی نۆرماڵ كە بە بێجی لە هەولێر دەناسرێت، بە كۆ لیتری بە 935 دینار فرۆشراوە و لە بەنزینخانەكاندا بە 975 دینار دەفرۆشرێت.