مامۆستایان دەتوانن دوای تەواوبوونی وانەکانیان قوتابخانە جێبهێڵن


وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات هەر کاتێک مامۆستا وانەکانی تەواو کرد، دەتوانێت قوتابخانە جێبهێڵێت.

بە پێی نوسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ چوار شەممە وەزیری پەروەردە ئالان حەمەسەعید، واژووی لەسەر کردووە تێیایدا هاتووە، "دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی حکومی بەگوێرەی وانەکانیان دەبێت کە لە خشتەی بەشە وانەکانیان بۆیان دانراوە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت".

لە نوسراوەکەدا روونکردنەوەی زیاتر دەدرێت" واتە جگە لە کاتی وتنەوەی وانەکانی خۆی و ئامادەبوونی لە یەک بەشە وانەی هەفتانەی راهێنان، مامۆستایان پابەند ناکرێن بە مانەوەیان لە سەرەتای دەوامەوە، تاوەکو کۆتایی دەوام و سەرپشکن لە مانەوە لە ناوەندەکانی خوێندن."

دەقی نوسراوەکە..




PM:03:00:06/09/2023