به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچەی کەرتی تەندروستی داوا دەكات کە مووچەی وەزارەتی تەندروستی لە ریزبەندی پێشەوە بێت.
سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دواكەوتنی مووچه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین، له نه‌خۆشخانه‌كانمان پزیشك و كارمه‌ندان فشارێكی زۆریان بۆ دروستكردووین و به‌نیازن ده‌وام نه‌كه‌ن و بایكۆت بكەن".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەباح هەورامی داوای له وه‌زیری ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم کرد کە مووچه‌ی ته‌ندروستی له پێشینه و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا بێت.
وتیشی" ئەگەر گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەدا كرا و وەزارەتی تەندروستی لە لیستی مووچە دوورخرایەوە، داوا ده‌كه‌ین ڕۆژانه به هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، یان چه‌ند داموده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی مووچه‌ی پێبدرێت".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختیشی کردەوە، پێویستە له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان (١٠) ڕۆژدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابەشبکرێت و له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وێت.
تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی تەموزیان وەرنەگرتووە، مانگانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ٩٠٦ ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بەڵام حکومەتی فیدراڵ بڕیاریداوە مانگانە تەنها بڕی (٥٠٠) ملیار دینار وەکو سولفە ڕەوانەی هەرێم بکات.