ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵی پەیامانگە حکومی و ناحکومییەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرجەم پشووەکان و تاقیکردنەوەکانی تێدا دیاریکراوە.
بەپێی ساڵنامەکەی پەروەردەی هەرێم، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلولی ئەمساڵ، وەکو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و وەزری یەكەمی خوێندن دیاریكراوە.
هەروەها لە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات و لە ١٢ی ئایاریش تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەستپێدەكەن.