سکاڵۆنی نیگەرانی خۆی لەبارەی مێسیەوە دەربری

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نیگەرانی خۆی سەبارەت بە لیۆنێل میسی کاپتنی یانەی تانگۆ دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە لە گێمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 داوای لێکردووە بیگۆڕێت.

 سکالۆنی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی مێسی پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا تووشی پێکان بووە یان نا.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مێسی داوای لێکردم بیگۆڕم، ئەگەر ئەمە ڕووی نەدابا، بە دڵنیاییەوە نەمدەگۆڕی.  ئێمە سروشتی حاڵەتەکەی دەبینین، چاوەڕێی پشکنینی پزیشکی دەکەین، ئەگەر لیۆنێل باش بێت، ئەوا بەرامبەر بۆلیڤیا بەشداری دەکات”.

مێسی دوای یاریەکە هۆکاری گۆڕانکاریەکەی ئاشکرا کردوو وتی: لێرەدا دەبێت لە هەموو یارییەکدا 100% پێشکەش بکەین من هاتمە دەرەوە چونکە کەمێک ماندوو بووم، ڕەنگە ئەمە دواجار نەبێت لە کۆتا خولەکی یارییەکەدا بێمە دەرەوە".



PM:04:37:08/09/2023