ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەكەی مەغریب لە زیادبووندان

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب روویدا، ئاماری قوربانییان بۆسەروو (٦٠٠) کەس بەرزبووەوە و چەندین باڵەخانەش رووخان.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند" لە ئەنجامی ئەو بوومەلەزەیەی شەوی رابردوو بە گوڕی (٧) پلەی رێکختەر لە هەرێمی حۆز لە نزیک شاری مەراکشی مەغریب روویدا، تا ئێستا ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش بریندارن، ژمارەیەکی زۆریش لە باڵەخانەی ئەو شوێنانە رووخاون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقى بوومەلەرزەکە هەریەک لە پارێزگاکانی ئێل هاوز، مەراکێش، ئۆوارزازات، ئەزیلال، چیچاوا و تاروودانتی بووە.


AM:11:19:09/09/2023