وەزیری پەروەردە: ئەم مامەڵانەی بەغدا غەدركردنە لە خەڵك و فەرمانبەران


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مامەڵەكانی ئێستای بەغدا غەدركردنە لە خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێم و لەمساڵدا تەنها سێ ترلیۆن و ١٩٨ ملیار دیناریان بۆ هەرێم ناردووە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە، هەموو مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە داوای موچەكانیان بكەن و شایستەی دارایی هەرێم لە یاسای پەسەندكراوی بودجە ١٦ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "حكومەتی بە‌غدا تەنها سێ ترلیۆن و ٥٩٨ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كردووە و ٤٠٠ ملیاری هی ساڵی رابردووە و واتە لەمساڵدا تەنها بڕی سێ ترلیۆن و ١٩٨ ملیۆن دۆلار رەوانەی هەرێم كراوە".

ئالان حەمەسەعید وتویەتی "لە ٢٥ی مانگی حوزەیرانەوە ٨٥ هەزار بەرمیل نەوت نێردراوە و هیچ پارەی گواستنەوە و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتیان نەداوە و لە ئێستاشدا دەلێن ٥٠٠ ملیار دینارتان بۆ دەنێرین بە قەرز".

وەزیری پەروەردە وتویەتی "ئەم مامەڵانەی بەغدا غەدركردنە لە خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داوا دەكەن شایستەی دارایی هەرێم بەبێ كێشە بنێردرێت".



PM:08:36:09/09/2023