دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای تایبەت بە ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی رەتکردەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک تایبەت بە پرسی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبووەوە و ڕایگەیاند" بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگای فیدراڵی نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی دادگای ئیدارییە". 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ رێبوار ئه‌وڕه‌حمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند بوو" له‌ دادگای فیدڕاڵی سكاڵایه‌كی یاساییم له‌سه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم تۆمار كرد سه‌باره‌ت به‌ نایاسایی بونی راگرتنی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران". 


PM:03:26:10/09/2023