تەندروستی چەمچەماڵ هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات بۆ چارەسەكردنیان


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت "لەحاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی ناوەندە تەندروستیەكان نەكەن بەهۆی ئەوەی بەشێك پزیشكەكانیان بایكۆتی دەوامیان كردوە".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە بڵاوكراوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەكەنەوە لەئێستادا بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە پزیشكانی (مقیم) نیشتەجێ و (تترج) پلەبەند لەناو سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتییان بایكۆتی دەوامیان كردووە.

تەندروستی چەمچەماڵ داوای لە هاوڵاتیان كردوە، بەهۆی بایكۆتی دەوام لەلایەن پزیشكانەوە، لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكان نەكەن.

بەهۆی دواكەوتنی موچەی مانگەكانی (تەمموز و ئاب)ەوە بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایكۆتیان راگەیاندووە تا ئەو كاتەی مووچەكانیان پێدەدرێت.



PM:05:15:11/09/2023