ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی شه‌قامی ٦٠ مه‌تری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كات و ده‌ڵێت، "فه‌رمانی دادوه‌ر ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له پارێزگای سلێمانی كراوه بۆ ده‌ستگیركردن و ڕاده‌ستكردنی تۆمه‌تبار به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر".
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ل"ه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی١ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣، له شه‌قامی ٦٠ مه‌تریی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر پردی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ڕۆی نزیك مزگه‌وتی سپی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویدا و جگه له زیانی ماددی، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
باسی لەوەشکردوە، "دوای لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی دروست ده‌ركه‌وت، كرده‌وه‌كە له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام دراوه به‌ناوی (ز ج خ) كه ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی سه‌ر په‌كه‌كه‌یه و دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه له پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌و كرده‌وه‌یه هاتوه‌ته شاری هه‌ولێر و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناحیه‌ی ته‌كیه".
بە ڤیدیۆ دەقی راگه‌یه‌ندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێم له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر