زانیاری نوێ سەبارەت بە تەقەكەی ئەمشەوی سلێمانی


شەوی سێشەممە، شەوە ئاهەنگی هاوینەی شەوانەی بەردەركی سەرای سلێمانی بەهۆی تەقەكردنەوە كۆتایی پێهێنرا.

بەپێی زانیارییەكان، شەوی سێشەممە لە شەقامی بەردەركی سەراو لە نزیك ئەو شوێنەی كە شەوانی سێشەممان ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقای تێدا ساز دەكرێت، دوو كەس كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كامریان پێبووە تەقەیان لە پۆلیسی هاتوچۆ كردووە و بەو هۆیەشەوە كۆتایی بە ئاهەنگەكە هاتووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو پۆلیسانەی هاتووچۆ كە تەقەیان لێكراوە، ئاماژەیان بەوەكردوە كە "دوای ئەوەی داوای مۆڵەت و ساڵانەیان لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كردووە، دەمەقاڵە دروستبووەو شۆفێرو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە تەقەیەكی زۆریان بەسەر پۆلیسەكاندا كردووە".



AM:12:08:13/09/2023