ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی ٢٠ نەخۆشی نوێ تۆماركراون.
نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠ نەخۆشی نوێ لە گەورە ساڵان و منداڵان تۆمار كراون و ۷٥۲ نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە، هەروەها چوار هەزار و ٦٧ پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.
هەر بەپێی ئامارەكە ۲٠٠ نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتووە و ١٢٩ نەخۆشیش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوە و ١٠٠ نەخۆشیش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بوون.
جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند جگە لە شوێنە كتوپڕییەكان.