مانگرتن كۆتایی دێت و خۆپیشاندان دەستپێدەكات


نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مانگرتن كۆتایی پێدێنن و دەست بە خۆپیشاندان دەكەن بۆ وەرگرتنی مافەكانیان.

كارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بایكۆت و خۆپیشادانی گشتی دەبێت لەبەردەم سەرجەم پەروەردەكان، لەپەروەردەكانی (رانیە، پشدەر، چەمچەماڵ، دوكان، كەلار، سەیدسادق، كۆیە، هەڵەبجە، پێنجوێن، كفری، شارباژێر، قەرەداغ ، دەربەندیخان ، پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی)، هەروەها دەڵێت "بەرهەمی یەك ڕۆژی بایكۆت: سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی ناچاركرد بەپەلە بچنە بەغدا!".

بەهۆی دواكەوتنی مووچەی دوو مانگی رابردووەوە، دوێنێ لە سەرجەم قوتابخانەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان كرد تا ئەو كاتەی مووچە وەردەگرن.



PM:07:12:14/09/2023