سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە باوكی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستگیر كرا و دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكرا.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستگیركردنی، ئەمجەد ئەمینی باوكی ژینا ئەمینی، ئازاد كرا.
ئەمڕۆ ساڵیادی كوشتنی ژینا ئەمینییە و دواتریش خۆپیشاندانی سەرتاسەری بۆ ماوەی چەند مانگێك لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بوو، بڕیاریش بوو ئەمڕۆ كەسوكارەكەی لە گۆڕستان یادی بكەنەوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە رێگەیان پێنەدرا.