لە گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی تەقینەوەیەک لە ماڵێکدا ڕوویدا

‌فۆتۆ.. پەیامنێری (سپی)
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا. 

بەپێى زانیارییەکانی پەیامنێرى ماڵپەڕی (سپی میدیا)، کەمێک پێش ئێستا لە ماڵێکی گەڕەکى کانى کوردەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک رویدا و خاوەنى ماڵەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانى لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، خاوەن ماڵەکە لە کاتى دەستکاریکردنى تەقەمەنیدا لە سەربانى ماڵەکەى بۆمبى پێدا تەقیووەتەوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە کە خاوەنی سێ منداڵە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەری گواستوەتەوە. 


PM:02:45:17/09/2023