نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق (یۆنامی) سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت" ئه‌و هێرشانه‌ی پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ن بوه‌ستێندرێن".
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بە هەرسێ زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت" سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی ده‌کەین كه ژماره‌یه‌ك زیانی گیانی لێكه‌وته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێندرێن كه چه‌ندینجار سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن.
یۆنامی لە کۆتایی پەیامەکەیدا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌وه دەکاتەوە نه‌ك له ڕێگه‌ی بۆردومانه‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بەشی خوارەوەی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج کە به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان بوونە قوربانی و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.