بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، وەزارەتی پەروەردە شكستی خواردووە و ئەگەر دانامەزرێن، خێمە هەڵدەدەن.
ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، وەزارەتی پەروەردە شكستی هێناوە و ئەوانیش لە بەرامبەر داواكانیان لە بایكۆتكردن بەردەوام دەبن و ئەگەر تا رۆژی یەكشەممەش وەڵام نەدرێنەوە خێمە هەڵدەدەن.
بەهۆی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندنەوە، بە درێژایی ئەمساڵ چەند جارێك مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان كردووە.