بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٤٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٦٥ دینار.