كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا


وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانكی تەموز دەست پێبكات و لەماوەی هەفتەیەكدا سەرجەم شوێنەكان مووچە وەربگرن.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە تا رۆژی یەكشەممە 700 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق بگاتە هەرێمی كوردستان و لە رۆژی یەكشەممەشەوە دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات و لەماوەی هەفتەیەكدا دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.


بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەوە، لە زۆربەی بەڕێوبەرایەتی و قوتابخانە و خوێندنگەكانی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامە.




AM:11:44:20/09/2023