هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت" مووچەی مانگی هەشی لیوا هاوبەشەکان ئامادەیە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی)، رێكارە دارایی و ژمێرییاریەكانی ئەنجام داون و بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە، كە رۆژی یەكشەممە ٢٤ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣، موچەی مانگی ٨ی ٢٠٢٣ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.


PM:01:20:21/09/2023