كۆمەڵی دادگەریی داوای یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات


كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، داوای یەك لیستی لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و كەسایەتییە ناڕازییەكان كردووە.

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە كەناڵی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە "بۆ دروستكردنی یەك لیستی بە فەرمی نامەمان ئاراستەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و ناڕازییەكان كردووە و ئامادەی هەموو كارێكن لەو بارەیەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئامانجی كۆمەڵ لە یەك لیستی، بەدیهێنانی گۆڕانكاری و كۆتایهێنانە بە كێشەكانی خەڵكی كوردستان".

بڕیارە رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.



PM:10:58:21/09/2023