نرخی ئارد دادەبەزێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كۆمپانیایەكی ناوخۆی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دابیندەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئارد دەبێت". 

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" لە سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆی هەفتەی ڕابردوو یەك فەردە ئاردی بە نرخی ٢٨ هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابینكردووە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ سەمونخانەكان بە نرخی ٢٨ هەزار دینار دابینبكات، لە كاتێكدا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕدا بە ٣٦ هەزار دینارە و لە ڕووی كوالێتییەوە بەرهەمەكەی زۆر گونجاوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو هەنگاوە نرخی ئارد دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەو كات دەتوانین كێشی نان و سەموون بە نانەواخانە و سەمونخانەكان زیادبكەین.


PM:03:43:22/09/2023