"لە سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت"

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار دادەبەزێت". 

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی (شەفەق نیوزی) راگەیاندووە" لە ماوەی سێ مانگی داهاتووا هەوڵدەدرێت نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت بۆ ئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی چەن ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر لەوانە کارئاسانیکردن بۆ حەواڵە و رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی باج ئەنجامدەدرێت". 

وتیشی" بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی دارایی ئێستای عێراق دابەزین و جێبەجێکردنی نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٣٢ ھەزار دینار ئەگەرێکی دورە، هاوکات پاش هەڵکشانی نرخی دۆلار لە ماوەی پێشوودا، ماوەی چەند رۆژێکە نرخەکەی لە دابەزیندایە کە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بۆ خوار ١٥٥ ھەزار دینار دابەزیووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی ناوەندی داوا لە بازارگانەكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار كەمدەبێتەوە. 


PM:01:22:23/09/2023