رۆژنامەی (SPORT)ی ئیسپانی،بڵاویکردووەتەوە، لەم مانگەدا خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یاریزانێک کە یاری بۆ هیچ تیپێکی ئەوروپی ناکات، پێدەچێت ئەم خەڵاتە وەربگرێت.
بە قسەی رۆژنامەکە ئەمە پێشتر ڕووی نەداوە و لەگەڵ لیۆ مێسیش ڕوودەدات و خەڵاتی ٢٠٢٣ دەباتەوە.
هۆکاری بردنەوەی خەڵاتەکەش بەهۆی بردنەوەی لە مۆندیالەوەیە کە لەگەڵ ئەرجەنتین بە دەستیهێنا.