وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند،" دوای جێبەجێکردنی سیستمی پریپەید نرخی کارەبای نیشتمانی لە گەڕەکەکان بە هەمان شێوەی ئێستا دەبێت و ناگۆرێت، وە ئەو سیستمە کارئاسانی بۆ کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا دەکات".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وەزارەتی کارەبا لە کۆبونەوەیەکدا ڕایگەیاند،" لە سەرەتای پڕۆسەکە، سیستمەکە لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی دیاریکراو جێبەجێ دەکرێت، دوای جێبەجێکردنیشی بە تەواوی، نرخی کارەبا بە هەمان شێوەی ئێستا دەبێت."
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد، سیستەمی پریپەید لە نێو ناوەندی شارەکان و گەڕەکەکان بەهەمان نرخ و شێوازی دابەشکردنی ئێستا دەبێت، بەڵام کارئاسانی دروست دەکات لە شێوازی کۆکردنەوەی داهات و وەرگرتنی کرێی کارەبا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی پێنجسەممە وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، پێشنیاز بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، نرخی كرێی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری سیتیه‌كان و كارگه‌كان كه‌مبكرێـته‌وه.