سلێمانی.. نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکە نرخى به‌نزین به‌ هەرسێ جۆرەکەیەوە له‌ بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانى بۆ هەر جۆرێک (٢٥) دینار دابەزێت.

لەمبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە میدیاکانی راگەیاندووە" لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت". 

بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە بێت، نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ دەبێتە (٩٧٥) دینار، سوپەر دەبێتە هەزار و ٣٢٥ دینار، هەروەها  بەنزینی محەسەن دەبێتە هەزار و ١٧٥ دینار.

بەهەمان شێوە لە پارێزگای هەولێریش نرخی بەنزین هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی ڕووی لە دابەزین کردووە. 


AM:08:44:26/09/2023