نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ نرخی دۆلار بوو، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٣ هەزار و  ٩٠٠ دینار  بوو.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار کە لە لایەن بانكی ناوەندی عێراق بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، ئەمڕۆ بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری خراوەتە بازاڕەوە کە ١٦٧ ملیۆن و ٥٠١ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری بەەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.



PM:06:08:26/09/2023