سەبارەت بە پشووی سبەینێ، پەروەردە روونكردنەوە دەدات


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ چوارشەممە لەگشت ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پشووی فەرمییە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)،  رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلولی 2023) كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی (12ربیع اڵاول)، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی (حكومی و ناحكومی) پشووە.

سبەینێ بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لە دایكبونی پێغەمبەری ئیسلام، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوی فەرمی.



PM:10:58:26/09/2023