وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو ١٠٦ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٦٧٩ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی هەشت ملیار و ٩٩٧ ملیۆن و ٨٥١ دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ١٠٥ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٩٦٣ بەرمیل بووە، ٤٢٠ هەزار و ٩٩١ بەرمیلیش لە کێڵگەی گەیارە هەناردەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، ٤٦٤ هەزار و ٧٢٥ بەرمیلیش بۆ ئوردون هەناردەکراوە و نرخی هەر بەرمیلێكیش لەو مانگەدا (٨٤.٧٨٧) دۆلار بووە.