کاتی گەڕانەوەی میسی بۆ یاریگا دیاری کرا

جیراردۆ "تاتا" مارتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میامی دووپاتی کردەوە کە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی کە بەهۆی پێکانەوە ڕێگری لێکرا بەشداری یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمەریکا بکات، پێش کۆتاییهاتنی خولی ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.


 مارتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی تیپەکەی لە یاری کۆتایی جامی ئەمەریکا بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا بە هیوستن داینامۆ وتی: ژیرانە نەبوو ئەمڕۆ یاری بکات، تەنانەت بۆ چەند خولەکێک بیرمان لەوە نەکردەوە،نەمانویست مەترسی دروست بکەین”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە دڵنیاییەوە پێش کۆتایی خولەکە جارێکی دیکە یاری دەکاتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخی هەڵدەسەنگێنین بۆ ئەوەی کاتێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی بەبێ مەترسی دیاری دەکەین، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پزیشکی.

 میسی و جۆردی ئەلبای هاوڕێی ، چوارشەممەی ڕابردوو لە یاریی تیپەکەیان بەرامبەر تۆرۆنتۆ لە خولی ئەمریکی تووشی پێکان بوون.

 ئەمە دووەمجارە یانەی هیوستن داینامۆ نازناوی ئەمەریکا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ نازناوەکەی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئینتەر میامی بۆ یەکەمجار بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوەی بوو.


AM:11:43:28/09/2023