شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ڕایدەگەیەنێت" وه‌رزی دابارینی داهاتوو هه‌ردوو شێوازی نزمه په‌ستان و ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا ده‌بێت و زیاتر ده‌بن له ساڵانی پێشتر".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا بارانه‌كانی به‌خوڕ و به‌ناڕێكی دابه‌شده‌بن هه‌ندێكجار هه‌مو ناوچه و شوێنێك ناگرێته‌وه، ئه‌سته‌مه دیاریكردنی بڕی باران بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، له‌م حاڵه‌ته‌یاندا به‌گشتی بارانه‌كانی به‌شێوه‌ی به‌خوڕن له‌مه‌یان به‌ڕێژه‌ی ١٠٠% مه‌ترسی لافاو له‌شێوازی بارانه‌كانی ده‌كرێت، چونكه زۆربه‌ی بارانه‌كانی به‌سه‌ر خاك و زه‌ویدا ده‌رۆن به‌مه‌ش زه‌وی و خاك سودی كه‌متری لێوه‌رده‌گرن ده‌بنه به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو لافاو كه زیان ده‌گه‌یه‌نن تایبه‌ت بۆ ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی كه مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌و نزمن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ناسه‌قامگیری پچڕی تێده‌كه‌وێت و جاری وایه له‌ناكاو ده‌یكاته كه‌شێكی ساماڵ یان خۆره‌تاو وه دوباره جاری وایه دوای ساماڵ و خۆره‌تاو ده‌ستپێده‌كاته‌وه، باران به‌هه‌مان شێواز به‌گشتی له‌و كاتانەدا ڕوده‌دات كه كه‌شی سارد به‌ته‌واوی به‌رده‌ست نیه له‌ناوچه‌كه و یان كه‌ش سارد نیه، بۆیه ئه‌مشێوازه‌ی ناسه‌قامگیریه‌ی كه‌شوهه‌وای لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌م شێوازه بارانانه‌یه كه چه‌ندین ساڵه بارانه‌كان له‌هه‌رێم زیاتر به‌خوڕ و به‌هێزن و له‌شێوازی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وادان تادێت زیاتر ده‌بن و له‌ساڵانی ئێل نینۆ به‌هێزتر و به‌خوڕتر و زیاترن، له‌شێوازی نزمه په‌ستاندا شه‌پۆله‌كانی دابارین له‌سه‌رخۆن پێشبینیكردنی ئه‌م شێوازه ئاسانه و هه‌مو كه‌شناس و ده‌زگایه‌ك ده‌توانێت ئه‌و بڕه بارانه بپێكێت یان پێشبینی بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه مه‌به‌ستیه‌تی.
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت" بارانه‌كان دێمین و زه‌وی و خاك ته‌واو سود له‌مشێوازه وه‌رده‌گرن ته‌نانه‌ت ته‌واوی به‌روبومه كشوكاڵیه‌كانیش هه‌روه‌ها بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش سودیان زیاتره و كانیاو و چه‌مه‌كانی زیاتر پێده‌ژێنه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌نزمه‌په‌ستاندا تا له‌سه‌نته‌ری نزمه په‌ستان نزیك ببینه‌وه بارانه‌كه زیاتر ده‌بێت، ئه‌م شێوازه به‌گشتی له‌وه‌رزی سه‌رمادا دروستده‌بێت شێوازی دابارینه‌كان له‌وه‌رزی پایز و به‌هار ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا ده‌بن به‌شێوه‌ی باڵاده‌ست و به‌ڵام زستان زیاتر نزمه په‌ستان ده‌بن".
ڕشیگەیاندووە" وه‌رزی دابارینی داهاتو هه‌ردو شێوازی نزمه په‌ستان و ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا ده‌بێت و زیاتر ده‌بن له‌ساڵانی پێشتر بۆیه باران و لافاو ته‌رزه و به‌فر و سه‌رماش زیاتر ده‌بن".