وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە كە داهاتەكەی زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو ١٠٣ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ١٩٩ بەرمیل بووە کە داهاتەکەی نۆ ملیار و ٤٩٨ ملیۆن دۆلار بووە".
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆی ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ مانگی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە کراوە، بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل بووە، لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارەش بڕی ٤٧٣ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش نەوت لەو مانگەدا ٩٢ دۆلار و ٥ سەنت بووە.