لێدوانێك لە وەهاب هەڵەبجەییەوە دوای بوونی بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی


وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی نوێی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت "سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە".

وەهاب هەڵەبجەیی، ئەندامی نوێی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەیی دژە تیرۆری یەكێتی بە میدیای یەكێتی راگەیاندوە "پیرۆزبایی لە هەموو سەركردایەتی دەكەم و لە هەمووان پیرۆز بێت، ئیشەڵا سەركەوتنی گەورە بەڕێوەیە بۆ كوردستان، ئیشەڵا خۆشم لە جاران زیاتر بەرگری لە كوردستان دەكەین".

دوای پێنج رۆژ لە بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ سەركردایەتی نوێی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا كە 61 ئەندامن.

جێی ئاماژەیە مانگی 10ی ساڵی رابردوو عەقید هاوكار جاف، بەرپرسی پێشووی دژە تیرۆری یەكێتی لە پارێزگاكانی هەولێر و موسڵ لەشاری هەولێر لەڕووداوێكدا ئوتومبیلەكەی تەقێنرایەوە كە خۆی و خێزان و دوو منداڵەكەی لەگەڵدا بوون، بەو هۆیەوە خۆی كوژرا، لەسەر رووداوەكەش ئەنجومەنی ئاسایش چەند تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و وەهاب هەڵەبجەبی، بە پلانداڕێژەریی رووداوەكە تۆمەتبار كرا و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.




PM:07:47:01/10/2023