دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێ بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران دەردەکات

وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێکدا ئاماژە بە چۆنیەتی خەرجکردنی دەرماڵەی فەرمانبەران دەکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی (ماوە بۆدرێژکراوەی) لەسەرە و ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، تێیدا هاتووە" بەپێی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، پێویستە گشتاندنمان ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٢، تایبەت بە دەرماڵەی پایە، بەشێوەیەكی گشتگیر وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت". 

دەرماڵەی پایە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت كە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەش، هۆبەن لە فەرمانگەكاندا.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، پێویستە بۆ دەرماڵەی پایە مانگانە بڕی پێنج ملیار و ٤٥١ ملیۆن دینار خەرج بکرێت. 


PM:12:47:02/10/2023