ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
بەپێی نرخی بازاڕەكانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٦ هەزار و ٩٠٠ دینار، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
بەپێی راگەیەندراوی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ١٤ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.