"سلێمانی لە ڕوودانی بومەلەرزە یەكەمە"


لە مانگی رابردوودا 48 بوومەلەرزە لە عێراق تۆماركردوون كە پارێزگای سلێمانی یەكەمە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، لە مانگی رابردوودا 48 بوومەلەرزە لە عێراق تۆماركراون و گوڕەكانیان لەنێوان 1 بۆ 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر بووە، هەروەها قوڵاییان لەنێوان 6 بۆ 29 كیلۆمەتر بووە.
 
هەر بەپێی راپۆرتەكە، مانگی رابردوو بە 15 بوومەلەرزە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین چالاكی بوومەلەرزەی تێدا بووە، دوای ئەو پارێزگای هەولێر دێت بە حەوت بوومەلەرزە، شەش بوومەلەرزەش لە پارێزگای واست و چوار بوومەلەرزەش لە پارێزگای نەینەوا روویانداوە. 
 



AM:12:09:04/10/2023