شارەزایەکی بواری کەشناسی هەرێم دواین زانیاریەکانی لەبارەی ئەو شەپۆلی باران بارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لە ناوچەکانی گرتووەتەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ئەمشەوەوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، ئەمشەو چواشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئێستادا کاریگەری ھەورە بروسکە و بارانبارین لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک کۆتای ھاتووە و لە ناوچە شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی ھەیە".
ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات کە لە کاتەکانی ئایندەشدا ھەوری کەڵەکەی بە بروسکە لەسەر ناوچەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای کەرکوک و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی دروست دەبێت و تاوە باران ھەندێ لە ناوچەکانی ئەم دوو پارێزگایەش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی نیوەی ئەمشەو لە سەرجەم ناوچەکان ئەم حاڵەتە کۆتای دێت و کەش سەقامگیر دەبێتەوە.