لە سنووری حاجی ئۆمەران هاوڵاتییەک تەقەی لێکرا و کوژرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران تەقە لە ھاوڵاتییەک کرا و بەھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سوارە کەریم قائیمقامی قەزای چۆمان، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران لە یەکێک لە خاڵە سەربازیەکانی پێشمەرگە، بەهۆی نەوەستانی ئۆتۆمبێلەکەی تەقە لە هاوڵاتییەک کرا".  

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکە گیانی لەدەستدا و لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. 


PM:04:23:05/10/2023