زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب ئاشكرا دەكرێت


چاوەڕوان دەكرێت دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشكرا كەوا بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو دابەش بكرێت".

هەر بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی نزیك لە پارتی "وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، حكومەتی فیدراڵی دەست بە رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكە بكات بۆ ئەم مانگە و دوای ئەوەش وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكات".

بەپێی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 8ی تشرینی یەكەم، دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز كۆتایی بێت.




PM:09:23:05/10/2023