ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
نرخەكانی ئەمڕۆش لەكاتێكدان ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە بانكی ناوەندی هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستە بازاڕەكانەوە.